ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ره‌خنه له خامه‌نه‌یی ده‌گرێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی گرت سه‌باره‌ت به مردنی گوماناوی نێو گرتووخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ده‌وڵه‌تی به‌هاردا كه به نزیك له مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامی ئێران ناسراوه، ناوبراو به‌رله دانیشتنی ته‌میزكردنه‌وه‌ی كه‌یسی حه‌مید به‌قایی كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆمارییدا یاریده‌ده‌ری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه و له ئێستادا به تاوانی گه‌نده‌ڵی دادگایی ده‌كرێت، روونكردنه‌وه‌ی داوه‌ته رۆژنامه‌وانان.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ره‌خنه‌ی له مردنی گوماناوی نێو گرتووخانه‌كانی ئێران گرتووه و رایگه‌یاندووه كه ''كاتێك كه پیاوێك له تاو نه‌بوونی و له شه‌رمی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه، ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه. بێ په‌روا مرۆڤه‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه. پاشانیش ده‌ڵێن ئه‌مه ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوو، خۆی كوشت".
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هاووڵاتییان گازنده‌یان له‌م دۆخه هه‌یه، به‌ڵام هیچ شوێنێك نییه سكاڵای خۆیانی بۆ ببه‌ن.
وتیشی: "ته‌نانه‌ت رابه‌ریش ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ئه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌و لێپرسراو نییه له چۆنیه‌تی كاركردنی ده‌زگای دادوه‌ریی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه. كه‌واته كه‌سێك كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌وه مافی پێشێل ده‌كرێت ده‌بێت چی بكات؟ له كوێی جیهان سته‌م چووه‌ته سه‌ر تا لێره بچێته سه‌ر؟''.
PM:07:36:14/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت