ئه‌مریكا.. له نزیك باره‌گای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ته‌قه كرا
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ولایه‌تی میریلاند-ی ئه‌مریكا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد سه‌باره‌ت به روداوێكی ته‌قه‌كردن كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به كاتی ئه‌مریكا روویداوه.
پۆلسی ولایه‌تی میریلاند رایگەیاند روداوه‌كه كاتژمێر 7:15ی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ئه‌مریكا رویداوه و هێرشبه‌ره‌كه له نزیك ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
هاوكات نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا تیمی تایبه‌تی خۆی ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كردووه و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌شی له روداوه‌كه ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه كه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منیش به‌دوای هێرشه‌كه‌وه نییه.
PM:05:50:14/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت