تیله‌رسن: ده‌بێت ئێران سوپاكه‌ی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌

‌رێکس تیلەرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا به‌پێویستی ده‌زانێت ئێران سەربازەکانی و ئەو هێزانەشی پشیوانییان دەکات لە سوریا بیانکێشێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شوباتی 2018، رێکس تیلەرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەدەفی، هاوتا ئوردنییەکەی رایگەیاند: دەبێت قەیرانی سوریا بەپێی بڕیاری 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتوێژەکانی ئاشتی جنێڤ چارەسەربکرێت.

هاوكات حكومه‌تی تاران لە زاری عەلی ئەکبەر ولایەتی، یاریدەدەری باڵای عه‌لی خامەنەئی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەڵامی لێدوانەکەی تیلەرسنی داوەتەوە و بە ئاژانسی ISNA ی وتووە بوونی سوپای ئێران لە سوریا لەسەر داوای حکومەتی سوریایە.

ولایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداموه‌: ئەوانەی دەبێت لە سوریا بکشێنەوە، ئەوانەن کە بەبێ مۆڵەتی حکومەتی سوریا چوونەتە ناو ئەو وڵاتەوە.


PM:04:06:14/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت