چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی ڤالانتاینه‌وه
وێستگه نیوز ـ
لە 14ی شوباتی هەموو ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهان رێز لەم رۆژە دەگیرێت و عاشقان وەک رۆژێکی تایبەت جەژنی بۆ دەگێڕن، لەم جەژنەدا زۆر کەس لەگەڵ خۆشەویستەکانیان جەژن دەگێڕن و پۆستکارت یان نامەی عاشقانە بۆ یەکتر دەنێرن یان بە بەسەربردنی کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکانیان، گوزارشت لە خۆشییەکان دەکەن.
مێژووی ئەم جه‌ژنی خۆشه‌ویستییە دەگەڕێتەوە بۆ 17 چاخ لەمەوبەر و به یه‌كێك له جه‌ژنی رۆمانه‌کان داده‌نرێت. زیاد له 17 چاخ له‌مه‌وپێش ئەو کاتەی کە بتپەرستی لای رۆمانه‌كان باوبووه، ئه‌و جەژنەیان گێڕاوە و گوزارشت بووه له چه‌مكی بتپه‌رستی رۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی.
ئه‌م بۆنه بتپه‌رستییه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه و خورافیاتی له پشته‌وه‌یه، كه لای رۆمانه‌كان و دواتریش لای کریستیانەکان و بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی وڵاتانی جیهان هه‌ر به‌رده‌وام بووه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت و هاتنی رۆمانه‌كان بۆ نێو ئایینی مه‌سیحییه‌ت، رۆمانه‌كان به‌رده‌وامبوون له سه‌ر ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌وه، به‌ڵام له چه‌مكه بتپه‌رستییه‌كه‌ی خۆیان، کە خۆشه‌ویستی ئیلاهی بووە گواستویانەتە‌وه بۆ چه‌مكێكی دیکە و به گه‌واهیده‌رانی خۆشه‌ویستی گوزارشتیان لێده‌كرد.
له‌و ساته‌دا و له سه‌ده‌ی 3ی زایینی‌دا ئیمپراتۆری رۆمانی كلۆدیۆسی دووه‌م حوكمڕانی رۆمانییه‌كانی ده‌كرد و به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به جه‌نگه‌وه، ژنهێنانی له سه‌ربازه‌كانی قه‌ده‌خه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگه‌كان بكه‌ن و به ژنهێنانه‌وه سه‌رگه‌رم نه‌بن، به‌ڵام ڤالا‌نتاینی قەدیس کە رەبەنێکی گاور بووە رووبه‌ڕووی بڕیاره‌كه‌ی ئیمپڕاتۆر بووه‌وه و ژێربه‌ژێر و به‌نهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامده‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆر به‌وه‌ی زانی ده‌ستگیریكرد و زیندانیکرد و بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپاند و له رۆژی 14-2-270 ی زاینی لەسێدارە درا، دواتر پاپا رۆژی كوژرانی (ڤالا‌نتاین)ی قەدیس، كه بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی دەكرد بە جه‌ژنی خۆشه‌ویستی لە قەڵەمدا و ئێستا پێشیده‌وترێت جه‌ژنی عاشقان.
لێرەوە عیشقی ئیلاهی بووە عیشقی مرۆڤ، ڤالا‌نتاین بوو بە رەمزی عیشقێکی مرۆڤدۆستانە، لە ئاسمانەوە دادەبەزێت بۆ سەر زەمین، عیشق رەهەندی ستوونی نامێنێت و رەهەندی ئاسۆیی مرۆڤدۆستانە وەردەگرێت.
له ساڵی 350ی زایینی له رۆما به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی ناوی (ڤالا‌نتاین) و یادكردنه‌وه‌ی، له‌و شوێنه‌ی كه تێیدا لەسێدارەدرا كه‌نیسه‌یه‌ك دروست كرا، دواتر پیاوانی ئایینی مه‌سیحی دژ به‌م دیارده‌یه وه‌ستانه‌وه و به شێوێنه‌ری ره‌وشتی كچ و كوڕانی لاویان له قه‌ڵه‌مدا، له‌ناو خودی ئیتاڵیادا كه پێی به‌ناوبانگ بوو ئه‌م جه‌ژنه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، بەڵام له سه‌ده‌ی (18و 19)ی زایینی‌دا دووباره زیندووكرایه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها وڵاتانی خۆرئاوای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و پەلی هاوێشتە نێو وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه و كچان و كوڕانی مسوڵمانیش گیرۆده‌ی ئه‌و داوه بوون و بوونه چاولێکه‌ر و ئێستا هەموو ساڵێک، بەبێ لەبەرچاوگرتنی مانا و رەهەندە ئاینی و مێژووییەکەی هاوکات لەگەڵ کریستیانەکانی جیهان جەژن دەگێڕن.
ساڵانە ئەم جەژنە لە هەر وڵاتەو بە جۆرێک ئەنجام دەدرێت، هەریەکەیان بە شێوازی نەریتی خۆیان ئەم کارە ئەنجام دەدەن ساڵی 2014، لە ڤاتیکان نزیکەی 17 هەزار کەس خۆیان ناونووس کرد بۆ ئەوەی لە رۆژی 14-2 رۆژی ڤالا‌نتاین لەگەڵ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بەسەر بەرن. ژمارەیەکی زۆر لە عاشقان لەو وڵاتەدا خۆیان ناو نووس کرد بۆ ئەو کۆبوونەوەیە.
ئیسرائیل یەکێکە لەو نموونانەی کە بەشێوازی تایبەتی یادی ئەو رۆژە دەکاتەوە، بەو بۆنەیەشەوە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی هەستاوە بە نمایش‌کردنی بەرهەمەکانی خۆی تا رێگە خۆش بکات بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ کڕینی دیارییەکان بەبۆنەی جەژنی ڤالانتاینەوە.
ئەم کۆمپانیایە هەستاوە بە دروستکردنی چەندین جۆر ئەڵماسی ناوازە کە سەرنجی خەڵکی رابکێشێت و پیاوان بتوانن لەو رۆژەدا بە جوانترین دیاری دڵی خۆشەویست یان هاوسەرەکانیان خۆشبکەن.
PM:01:51:14/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت