کوەیت دوو ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخانکرد


وێستگه‌ نیوز ـ
میری کوەیت رایگەیاند، وڵاتەکەی دوو ملیار دۆلار بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات، کە ملیارێکی بەشێوەی قەرز دەبێت.

سوباح ئەحمەد سوباح میری کوەیت ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شوباتی 2018، لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عیراق رایگەیاند، کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عیراق رۆڵێکی کاریگەری دەبێت و داهاتووی ئارام بۆ ناوچەکە دابین دەکات.

هەر لە چوارچێوەی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عیراق، ئەخیم شتاینەر، بەڕێوەبەری بەرنامەی بوژانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کۆنگرەکە هەلێکی گرنگە بۆ عیراق و هاوکاردەبێت بۆ پرۆژەی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عیراق، کە نەتەوەیەکگرتووەکان 800 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکردووە.

لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عیراقدا کە لە کوەیت بەرێوەدەچێت، حکومەتی عیراق چاوی لەوەیە زۆرترین پارە و پاڵپشتی دارایی وڵاتان و پرۆژەی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان بەدەستبهێنێت.

هــ. ر


AM:11:51:14/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو