عیراق كارمه‌نده فه‌سڵكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌نده فه‌سڵكراوه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری و قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر ده‌رده‌بڕێت و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانیش داوا ده‌كات له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، 50 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی جێگیر بكرێت.
به‌پێی نوسراوێك كه ئیمزای حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كراوه، تیایدا هاتووه: "دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌نده فه‌سڵكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری و قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر، یاخود ئه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، بۆسه‌ر كاره‌كانیان".
زاملی وتیشی: "داوا ده‌كه‌ین له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2018، 50 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری جێگیر بكرێت".
ته‌رخانكردنی ئه‌و پله وه‌زیفییانه بۆ سلكی سه‌ربازی و پۆلیس، له‌كاتێكدایه هیچ پله‌یه‌كی وه‌زیفی بۆ كه‌رته مه‌ده‌نییه‌كان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ ته‌رخان نه‌كراوه.
هــ. ر
AM:11:07:14/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت