عیراق و ئه‌مریكا یاداشتنامه‌یه‌كی سێ ملیار دۆلاریییان واژو كرد


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ عیراق و ئه‌مریكا یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتنیان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا واژوو كرده‌وه‌.

سایتی سپۆتینك-ی روسیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یاداشتنامه‌كه‌ له‌نێوان بانكی ئیكسیم-ی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی دارایی بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بواری گواستنه‌وه‌ و بواری دیكه‌ واژوكراوه‌ و بڕه‌كه‌شی ده‌گاته‌ سێ ملیار دۆلار.

هه‌ربه‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ و كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌ متمانه‌پێكراوترین وڵات بۆ عیراق.

تیله‌رسن راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ عیراقێكی سه‌قامگیر ده‌كات و ئیداره‌ی ئه‌مریكاش له‌ پرۆسه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیدا پشتیوانی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات.

رۆژی 13ی شوباتی 2018 له‌ كوه‌یت كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكرانه‌وه‌ی عیراق به‌ به‌شداریی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وڵاتانی به‌شداربوو هاوكاریی عیراق له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی داوی شه‌ڕی داعش بكه‌ن.


PM:08:43:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت