عه‌بادی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاكسازی


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ بارودۆخی عیراق بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له‌باره‌ و سه‌باره‌ت به‌ چاكسازییه‌كانیش جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوه‌یت و به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی كوه‌یتی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادین سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنراوه‌ كه‌ ئه‌ركی ئاسانكاریكردنه‌ بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ عیراق، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی راشیگه‌یاند كه‌ عیراق پێویستی به‌ پشتیوانیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی و وتی: "به‌ره‌نگاری تیرۆر بوینه‌وه‌ و نرخی نه‌وتیش دابه‌زی و گه‌نده‌ڵی درێژه‌ی كێشا و به‌رده‌وامین له‌ جێبه‌جێكردنی چاكسازی".

عه‌بادی جه‌ختیشی له‌سه‌ر توانای عیراق بۆ راكێشانی سه‌رمایه‌داران كرده‌وه‌ و وتی عیراق ده‌وانێت بۆ ده‌ستكردن به‌ قۆناغێكی نوێ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌رمایه‌داران بۆ وڵات رابكێشێت.


PM:07:50:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو