‌"كۆچێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو"ی بەکارهێنەران له‌ فه‌یسبوك

وێستگه‌ نیوزـ

ئامارێكی نوێ ده‌ریخستووه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ "كۆچێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو" له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

پێگه‌ی ری كۆد-ی تایبه‌ت به‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری  فه‌یسبوك بڕیاریانداوه‌ واز له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بهێنن و روبكه‌نه‌ هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام و سناپ چاپ.

پێگه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و كۆچه‌ی له‌ فه‌یسیبوكه‌وه‌ بۆ تۆڕه‌كانی دیكه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وی كۆتوبه‌نده‌ی كۆمپانیای فه‌یبسوك به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیدا سه‌پاندویه‌تی.

له‌ ئاماره‌كه‌دا پێشبینیی ئه‌وه‌ش كراوه‌ له‌ ساڵی 2018دا ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی فه‌یسبوك كه‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار 11 ساڵه‌وه‌یه‌ به‌رێژه‌ی 9.3% كه‌م ببێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنه‌رانی ته‌مه‌نی 12-17 ساڵ پێشبینیی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی 5.6% بكات و ئه‌وانه‌ش كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 24 ساڵدایه‌ 5.8% كه‌م ده‌كات.

هه‌ر له‌ ئاماره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار له‌وانه‌ی فه‌یسبیوك جێده‌هێڵن، روو له‌ پێگه‌ی ئینستاگرام بكه‌ن كه‌ ئه‌ویش هه‌ر سه‌ربه‌ كۆمپانیای فه‌یسبوكه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌بنه‌ به‌كارهێنه‌ری سناپ چات.


PM:07:10:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 8548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو