نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داخرا
وێستگه نیوز –
به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت كه نێرگه‌له كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه مه‌ترسیه‌كانه، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی توتنه‌كه‌دا زیانه‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌كات.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت وتی: "به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌وه له فرۆشگای (نێرگه‌له‌ی مه‌لیك) ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 170 كیلۆگرام توتنی نێرگه‌له‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا كه خاوه‌نه‌كه‌ی تێكه‌ڵی ئه‌و توتنانه كردووه كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه و به كافتریای نێرگه‌له‌كانی فرۆشتووه".
وتیشی: "به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، نێرگه‌له كێشان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیه مه‌ترسیه‌كان و به سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌كان داده‌نرێت".
نوێنه‌ری ته‌ندروستی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "نێرگه‌له‌كێشان له‌كاتی ئاسایی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه، له‌كاتی به‌كارهێنانی توتنی ماوه به‌سه‌رچوو زیانه‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ر زیاد ده‌كات".
هه‌روه‌ها، به‌بڕیاری لیژنه‌ی باڵا فرۆشگای نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و ئه‌و بڕه توتنه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی كافتریاكانی نێرگه‌له ده‌كه‌ن و رێگری له هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده ساڵ ده‌گرن و ئه‌گه‌ر كافتریایه‌ك نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
PM:05:23:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت