گرتەیەکی ڤیدیۆیی داعش ئیخوان موسلمینی روگیر کرد
وێستگه‌نیوزـ
رێكخراوی داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا سه‌لماندی كوڕی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوان موسلمینی میسر ئه‌ندامی راێكخراوه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو كه لایه‌نگرانی ئیخوان و میدیاكانی سه‌ربه‌و حزبه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه كوڕی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یان دیارنه‌ماوه و به ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی میسر كوژراوه.
له گرته‌ڤیدیۆییه‌كه‌دا عومه‌ر ئه‌لدیب، كوڕی ئیبراهیم ئه‌لدییب-ی سه‌ركرده‌ی ده‌ستگیركراوی ئیخوان موسلمین ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و تیایدا په‌یوه‌ندیكردنی خۆی به ولایه‌تی به‌ناو سینا-ی سه‌ربه داعش راده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه عومه‌ر ئه‌لدیب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی میسره‌وه له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا كوژراوه.
روداوه‌كه بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌می 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌وكاته‌دا وه‌زارتی ناوخۆی میسر ئاشكرایكرد كه كوڕی سه‌ركرده‌كه‌ی ئیخوان موسلمینیان له‌چوارچێوه‌ی راوه‌دونانی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی له پارێزگای جیزه كوشتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سكای نیوز، ئیخوان موسلمین بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵكی میسر هه‌میشه خۆی به سته‌ملێكراو پیشان ده‌دات، به‌ڵام به‌گوێره چاودێران په‌یوه‌ندیكردنی كوڕی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئیخوان مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه، چونكه "پرسێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه‌دا هه‌یه".
PM:04:14:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت