یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له حكومه‌ت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، ده‌بێت له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بپرسن بۆچی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان قبوڵ ناكات.
ئه‌مڕۆ به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێش یه‌كگرتوو، گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌ت راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان په‌سه‌ند نه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه دانا عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له ژووری په‌رله‌مان و حكومه‌ت له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ده‌بێت پرسیاری قبوڵنه‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له نێچیرڤان بارزانی بكه‌ن، چونكه گۆڕان له مانگی 10ی ساڵی 2015ه‌وه له حكومه‌تدا نه‌ماوه و ئه‌وان به زه‌بری هێز ده‌رگای وه‌زاره‌ته‌كانیان داخستووه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وتی "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیر و به‌رپرسانمان له حكومه‌ت ته‌نها له‌ڕووی فه‌رمییه‌وه بووه، ئه‌گینا له‌ڕووی كردارییه‌وه له مانگی 10ی 2015ه‌وه له حكومه‌تدا نه‌ماوین".
PM:03:45:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 4784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت