نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشاندا به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 16-1-2018 یه‌كگرتووی ئیسلامی به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، رۆژی 20-12-2017یش گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌ت راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان په‌سه‌ند نه‌كراوه.
PM:03:09:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه