لێدوانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له مانگی رابردووه‌وه بڕیاری ده‌ستپێكردنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عومره‌كاران ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی دانه‌نراوه.
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له رۆژی 14-1-2018ه‌وه بڕیاری ده‌ستپێكردنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عومره‌كارانی كوردستان ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌زه و هیچ واده و میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی دانه‌نراوه كه ئایا راسته‌وخۆ عومره‌كاران ده‌ڕۆنه سعودیه یان به‌ڕێگه‌ی دیكه‌یه.
پێشتر عادل نوری په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌رگیرا به كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌ڕووی گه‌شته جیهانییه‌كاندا و له ئێستادا له گواستنه‌وه‌ی عومرهكارانهوه ده‌ست پێده‌كات.
ناوبراو هیواداره له زووترین كاتدا گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه و بارودۆخ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ره‌وشی ئاسایی خۆی.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه له 25-9-2017، حكومه‌تی عیراق له ئێواره‌ی 29-9-2017ه‌وه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستانی وه‌ستاندووه.
PM:02:17:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 15404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت