په‌رله‌مانتارێك: ره‌زامه‌ندی عه‌بادی بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان وه‌رگیرا
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد رایگه‌یاندووه گه‌شتی نێوده‌وڵه‌وتی له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و سه‌ره‌تاش بۆ عومره‌كاران ده‌بێت.
عادل نوری، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌رگیرا به كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌ڕووی گه‌شته جیهانییه‌كاندا و له ئێستادا له گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
ناوبراو هیواداره له زووترین كاتدا گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه و بارودۆخ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ره‌وشی ئاسایی خۆی.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه له 25-9-2017، حكومه‌تی عیراق له ئێواره‌ی 29-9-2017ه‌وه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستانی وه‌ستاندووه.
هــ. ر
PM:02:09:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 16504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت