به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین، داوای راگرتنی به‌رهه‌مه توركییه‌كان ده‌كرێت
دراما تورکییەکان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
كۆده‌نگی ته‌ندروستكارانی كوردستان داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه، به‌رهه‌مه هونه‌رییه توركییه‌كان رابگیرێن.
كۆده‌نگی ته‌ندروستكارانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن له ئێستادا په‌لامارێكی ناڕه‌وا و نابه‌رابه‌ر ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له ناوچه‌ی عه‌فرین له‌لایه‌ن رژێمی توركیاوه له ئه‌نجامدا سه‌دان قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه، وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به دوژمنكارییه‌كانی رژێمی توركیا و وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بوایه بایكۆتی هه‌موو به‌رهه‌مێكی توركی بكرایه.
كۆده‌نگی ته‌ندروستكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، وه‌ك ئه‌ركێكی بچووكی خۆیان داواكارن به "راگرتنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه توركییه‌كان له فیلم و دراما له كه‌ناڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه بوەته هۆی تێكدانی به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و كلتورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و هیچكات له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریت و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان نایه‌ته‌وه".
هــ. ر
PM:02:08:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت