وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا: سەدا 98 ی‌ ناوچەکانی‌ ژێر دەسەڵاتی‌ داعش کۆنتڕۆڵکراونەتەوە

‌ریکس تیلەرسن، وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا لەسەدا 98ی‌ ناوچەکانی‌ ژێر دەسەڵاتی‌ داعش کۆنتڕۆڵکراونەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 13ی شوباتی 2018، ریکس تیلەرسن، وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا لە میانی‌ بەشداریکردنی‌ لە کۆبوونەوەی‌ هاوپەیمانی‌ دژی‌ داعش وتارێکی‌ پێشکەش کرد و وتی‌: "زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارەی‌ عیراقی‌ کە لە دەستی‌ داعش هەڵهاتبوون بۆ ناوچەکانی‌ خۆیان گەڕاونەتەوە".

هەروەها وتیشی‌: "200 ملیۆن دۆلاری‌ دیکە بۆ سەقامگیربوونی‌ ناوچە ئازادکراوەکانی‌ ژێر دەستی‌ داعش لە سوریا تەرخان دەکەین".

تیلەرسن ئەوەشی‌ وت: "راگەیاندنی‌ کۆتاییهاتنی‌ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی‌ داعش بە واتای‌ بنبڕکردنی‌ تەواوی‌ هەڕەشەکانی‌ ئەو رێکخراوە نایەت".

وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکرد، "پێویستە جارێکی‌ تر ئەو ناوچانە بونیادبنێینەوە کە داعش خاپوری‌ کردوون".

هـ. ر


AM:11:20:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو