100 هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەیی لە كوردستان ئاشكرا دەبن


وێستگه‌ نیوز ـ
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە رێگەی سیستمی بایۆمەتریه‌وه‌ ئاشكرا بووە 100 هەزار دوو مووچەیی تا چوار مووچەیی ئاشكرا بوون.


هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی راگەیاند، لە سیستەمی بایۆمەتری ئاشكرا بووە 100 هەزار كەس لە كوردستان دوو مووچەیی و سێ مووچەییان هەیە.

وتیشی: "ئەو 100 هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەییە یان چوارچوومووچەی تێكەڵە بە یاسایی و نایاسایی، چونكە هەیە بەپێی یاسا زیاتر لە مووچەیەكی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكانێك هەیە بە نایاسایی هەیەتی".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "كەسێك فەرمانبەرە و وارسی شەهیدە لە بایۆمەتری بە دوو مووچەیی تۆماركراوە لەگەڵ ئەوەش یاساییە، بەڵام هەیە لە دوو شوێن مووچەی هەیە و نایاساییە ئەوانە هەمووی لای ئێمە تۆماركراون و جیاكراونەتەوە".

جەختیشیكردەوە، دوو مووچەیی نایاسایی لەو ژمارەیە كەمتر بوو كە پێشووتر لە ناو خەڵك باس دەكرا، وتیشی: "ئامانجێكی بایۆمەتری ئاشكراكردنی دوو مووچەیەكان بوو، ئەو بانگەشانەی پێشوتر لەسەر دوو مووچەیی هەبوو ئەو ژمارانەی باس دەكران بەم جۆرە نیە، ئێستا كە دەڵێین 100 هەزار دوو مووچەیی هەیە لە چەند خولەكێك دەتوانین لیستی ناوی ئەو كەسانە ئامادە بكەین ئەوجا حكومەت دەیبڕێت یان ئیجرائاتی تر دەكات ئەوە پەیوەندی بە بڕیاری حكومەت هەیە".

پێشووتر باس لە 200 هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەیی دەكرا، لە چەند رۆژی رابردووشدا بەرپرسێكی حكومەت و پەرلەمانتارێك رایانگەیاند لە نێوانی 63 بۆ 68 هەزار دوو مووچی و سێ مووچەی هەیە.

ئەفەندی روونیكردەوە، هەر ژمارەیەكی دوو مووچەیی پێش دەركەوتنی ئەو 100 هەزار كەسە وترابێت ئەوە ئێستا بە پوچەڵ ئەژمار دەكرێت، چونكە ئەوەی كراوە بە سیستەم و داتا كراوە و بە بەڵگە ئاشكرا بووە.
 
وتیشی: "ئەو 100 هەزار دوو مووچەییە لە تۆماركردنی ملیۆنێك و 200 هەزار مووچەخۆر ئاشكرا بووە، رەنگە تاك و تەرا مابێت دوو مووچەیی هەبێت و تا ئێستا تۆمار نەكاربێت".
 
لە 3ی شوباتی  2016، بە بڕیاری ژمارە 71ی ئەنجومەنی  وەزیران فەرمانگەی تەكنەلۆژیای  زانیاری راسپێردراوە وەك لایەنی جێبەجێكاری تەكنیكی پڕۆژەی  تۆماری بایۆمەتری  سەرجەم  مووچەخۆران و لە مانگی 10ی 2016 پرۆسەی تۆماكردن دەستی پێكرد.

هــ. ر


AM:11:03:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 17216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو