سه‌لیم جبوری: له‌وانه‌یه حكومه‌تی زۆرینه له عیراق پێكبهێنرێت
سه‌لیم جبوری
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له 12ی مانگی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ناتایفی له عیراق پێكهێنرێت.
دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له دوای ساڵی 2003وه، حكومه‌تی عیراق له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه، سوننه و كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت پێكهێنراوه.
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، وتی: "له‌وانه‌یه قۆناغی داهاتووی سیاسی له عیراق بۆ یه‌كه‌مجار گۆڕانكاری به‌خۆوه ببێنێت، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دام دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له 12ی مانگی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه پێكبهێنرێت".
وتیشی:"زۆرینه‌ی سیاسی پێكهاته‌كانی دیكه پشتگوێ ناخات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه به شێوه‌یه‌كی روون هیوای ده‌خوازین جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و تێگه‌ییشتنه‌ی كه ده‌ڵێت زۆرینه‌ی سیاسی ته‌نها له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌كانی سیاسی شیعه به‌رجه‌سته ده‌بێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێیوایه كه ته‌وافوقه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ له قۆناغه‌كانی داهاتوودا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن چونكه وه‌ك وتی "له قۆناغه‌كانی داهاتوودا، هه‌مووان په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ته‌وافوقی سیاسی ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتیی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌رێمییه‌كان فه‌رامۆش ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه تێگه‌یشتنه‌كانی ناوخۆییه".
سه‌باره‌ت به‌و هاوپه‌یمانییه‌تییانه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكهێنراون سه‌لیم جبوری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "لایه‌نه سیاسییه سوننه‌كان دید و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و هه‌ریه‌كیان خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ته‌نها به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لایه‌نه سوننه‌كان ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه كه پێكه‌وه كۆمان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام جارێ دیار نییه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له لایه‌نه سوننه‌كان رێكده‌كه‌وین یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سروشتی گفتوگۆكان وه‌ستاوه".
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، سه‌لیم جبوری هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئیئیتلافی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی پێكهێناوه كه پێكه‌وه ركابه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه ده‌كه‌ن كه ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌ركۆماری عیراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
سه‌لیم جبوری له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی، ئوسامه نوجێفی له باره‌ی قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن ساز نه‌كردووه، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕدام، كه گرنگه بۆ داهاتوو، به‌ره‌یه‌كی سیاسی كه ژماره‌یه‌ك لایه‌نی وه‌ك كورد، شیعه، سوننه له‌گه‌ڵ لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ له خۆبگرێت بدۆزینه‌وه".
له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان سه‌لیم جبوری وای بۆ ده‌چێت كه قۆناغی داهاتوو گۆڕانكاری له باره‌ی دابه‌شكردنی هه‌ر سێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان روو نادات كه باسی لێ بكرێت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه، سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سوننه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خواستی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له لایه‌ن سوننه‌وه ناشارێته‌وه و وتی: "ئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه خواسته و ئامانج نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده به‌سه‌ر واقیعدا بسه‌پێنین، به‌ڵام ئێمه ده‌مانویست گوڕانكاری له بیركردنه‌وه‌ی سوننه‌دا بكه‌ین له باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، چونكه پێشتر دوور له نێوان جه‌ماوه‌ری سوننه و ده‌وڵه‌ت و جه‌ماوه‌ر و خاون بڕیاردان هه‌بوو".
وتیشی: "به‌م ماوانه‌ی دوایی، متمانه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی روون و به‌رچاو دروست بووه و ئێستا سوننه‌كان به مه‌رجه‌عی ده‌وڵه‌تبوون و باوه‌ڕبوون به یاسا بیر ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت داوا له‌وانه‌ی دیكه‌ش ده‌كه‌ن رێز له یاسا بگرن".
سه‌لیم جبوری كه له ئێستادا به گرنگترین كه‌سایه‌تی سووننه داده‌نرێت ساڵی رابردوو ره‌وتێكی مه‌ده‌نی به ناوی گردبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بۆ چاكسازی پێكهێنا و له‌و باره‌یه‌وه روونیكرده‌وه كه "ئاراسته‌ی ره‌وتی مه‌ده‌نی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام نییه، چونكه له تێڕوانینی ره‌وتی مه‌ده‌نی، رێزگرتنه له یاسا و ده‌ستوور كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئایینی ئیسلام نییه".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی ئاواره‌كان له هه‌ڵبژارن و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی پاك و پێگه‌رد دوور له ساخته‌كاری، سه‌لیم جبوری ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه كه تیایدا داوای كردووه، گرنگه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان بكاته‌وه چی ئه‌وانه‌ی له ناوخۆی پارێزگاكان یان ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكان ئاواره بوون".
ئه‌وه‌شی وت "كه له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و دوور له ساخته‌كاری هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن".
له كۆتاییدا، سه‌لیم جبوری دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، چاودێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بتوانن دوور له هیچ فشارێك ده‌نگی خۆیان به ئازادی بده‌ن.
PM:06:57:12/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت