زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكرا كرا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش هێشتا له ژیاندایه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی بیابانیی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
ئه‌بو عه‌لی ئه‌لبه‌سری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای هه‌واڵگیری و ده‌زگای دژه‌تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق وتی: "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رانی و چه‌ند شوێنێكی شكاوه و برینداربووه و به‌هۆیه‌وه ناتوانێت به‌ته‌نیا بجوڵێت".
وتیشی: "له ماوه‌كانی دواییدا براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا".
ئاژانسی فرانس پرێس لێدوانه‌كانی ئه‌بو عه‌لی ئه‌لبه‌سری له رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی عیراقی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه له‌ناو رێكخراوی داعش ده‌ستیان كه‌وتووه كه جێی گومان نین، "بارودۆخی ته‌ندروستی و ده‌روونی به‌غدادی خراپه".
وتیشی: "به‌غدادی دواڕۆژه‌كانی ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات (...) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه".
ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سوریا هاوسنووری عیراقه و هێشتا چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه.
هه‌فته‌ی رابردوو‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق لیستێكیان به‌ناوی "سه‌ركرده تیرۆریسته داواكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" بڵاوكرده‌وه كه ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیم عه‌لی ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌ڕائی ناسراو به ئه‌بوبه‌كر ئه‌لبه‌غدادی له سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دایه.
پێشتر و له ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی 2017دا سوپای روسیا رایگه‌یاند كه له هه‌وڵدایه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گومان ده‌كرێت به‌غدادی له هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه روسیه‌كان له سوریا كوژرابێت.
به‌غدادی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 25 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات دیاریكردووه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه شوێنه‌كه‌ی دیاری بكات یان بیكوژێت، شوێنی نادیاره و ده‌نگۆكان باسیان له‌وه ده‌كرد كه چه‌ندین جار له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌ی له‌هه‌ردوو به‌ری عیراق و سوریا هاتووچۆی كردووه.
له یه‌كی ئه‌یلولی رابردوودا به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی رێكخراوی داعش زیندووه و له شوێنێكدا له دۆڵی فوڕات له رۆژهه‌ڵاتی سوریا خۆی حه‌شار داوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:23:12/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت