‌سەلیم جبوری: تا ئێستا پشکی هەرێم لە بودجەی عیراق چارەسەر نەکراوە
‌سەلیم جبوری

وێستگه‌ نیوز ـ
سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا پشکی هەرێم لە بودجەی عیراق چارەسەر نەکراوە.


جبوری ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2018، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا وتیشی، "پابەندین بەوەی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکان بودجە جێبەجێبکەین و بودجەی 2018 مەرجە یاسایی و دەستورییەکانی جێبەجێ نەکردووە."

ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ئاڕاستەی پەرلەمانکراوە تا هەڵبوەشێندرێتەوە.

راشیگەیاند، ئەو بودجەیەی عەبادی ناردوویەتی بۆ پەرلەمانی هیچ تێبینییەکی کوردی لەسەر نییە.

هەروەها وتیشی، "بۆ هەموارکردنەوەی بودجە بەڵێن بە هیچ لایەنێک نەدراوە کە ناڕازیبوون، وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە ئەو بڕە پارەیەی کە کەمکراوەتەوە نەدراوە بە لایەنێکی دیکە تا سوودمەندبن لێی".

ئاماژەی بەوەش کرد، رێگە بەو پەرلەمانتارانە دراوە کە بڕوانامەی شەشی دواناوەندییان هەیە کە خۆیان هەڵبژێرنەوە بۆ ئەوەی (نوێنەرایەتی زۆرینەی هاوڵاتیان بکەن).

هــ. ر


PM:03:14:12/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌