زانیاری نوێ له باره‌ی ناردنی مووچه له به‌غداوه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق زانیاری نوێ له باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاشكراده‌كات و ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر راپۆرتی كۆتایی وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی به‌كۆتابهێنرێت، چاوه‌ڕوانی وردبینی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه ناكرێت".
د. ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تائێستا وردبینیكردن له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی كۆتایی نه‌هاتووه.
وتیشی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه راپۆرتی سه‌ره‌تایی له باره‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته كۆتایی هاتووه و بۆ به‌غدا به‌رزكراوه‌ته‌وه، دواتر هه‌مان راپۆرت ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقی ده‌كرێت و بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه ده‌درێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكراشیكرد، "ئه‌گه‌ر راپۆرتی كۆتایی وردبینی له‌لیستی مووچه‌خۆرانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی كۆتایی پێبهێنرێت، چاوه‌ڕوانی وردبینی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه ناكرێت، به‌ڵكو به‌جیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌كرێت و مووچه‌یان له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر ئێستا راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كانیش كۆتیی پێابهێنرێت ناتوانرێت ئاڕاسته‌ی به‌غدا بكرێت و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی به‌رپرسانی به‌غدا به‌شدارده‌بن له‌و كۆنگره باڵایه‌ی كوه‌یت و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رپرسانی عیراق له كوه‌یت بڕیار له‌باره‌ی راپۆرته‌كانه‌وه ده‌درێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باسی له‌وه‌شكردوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌ی كوه‌یتدا به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراقی هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه بده‌ن.
AM:11:46:12/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 11912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت