وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ عیراق

‌جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

وێستگه‌ نیوز ـ
جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا ئاوەدانکردنەوەی عیراق تاوتوێ دەکەن.


لۆدریان لەکاتی گەیشتنی بۆ عیراق رایگەیاند "هاتووم بۆ عیراق تا پێتان بڵێم کە فەرەنسا پشتگیریتان دەکات و هاوکارتان دەبێت. ئێمە هەمیشە لەگەڵتاندا دەبین."

ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەک چۆن لە شەڕی دژی داعشدا لەگەڵ عیراقدا بوون، بە هەمان شێوە لە قۆناغی ئاوەندانکردنەوەشدا لەگەڵیدا دەبن.

هاوکات تا ئێستا دیار نییە کە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات یاخود نا.

فەرەنسا لە ساڵی 2014دا بەشداری هاوپەیمانی دژی داعشی کرد لە عیراق و سوریا کە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پێکهێنرا.

هــ. ر


AM:10:17:12/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت