روحانی: ئه‌مریكا له دابه‌شكردنی عیراق و سوریا شكستی هێنا
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، تاران له هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی له "مه‌ترسییه‌كانی دابه‌شكردن" پاراست.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران وتی: "ساڵی رابردوو ئه‌مریكا شكستیهێنا، نه‌یارانمان پلانیان دانابوو وڵاتانی ناوچه‌كه له‌وانه عیراق و سوریا دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پلانه‌یان شكستیهێنا و له لوبنانیش شكستیانهێنا له به‌رپاكردنی ئاژاوه".
روحانی وتیشی: "له چه‌ند ساڵی رابردوودا شكستی ئه‌مریكامان له ناوچه‌كه بینی. گه‌لی ئێران به خۆڕاگرییه‌كه‌ی توانی به‌ره‌نگاری پیلانگێڕییه‌كانی ئه‌مریكا ببێته‌وه".
سه‌باره‌ت به فشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆك كۆماری ئێران وتی: "ئه‌مریكا هه‌وڵیدا فشار بخاته سه‌ر گه‌لی ئێران، به‌ڵام له‌وه‌شدا شكستیهێنا".
PM:09:01:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت