به‌وێنه..به‌شێك له قوربانیانی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی روسیا
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2018، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری روسیا به 71 سه‌رنشینه‌وه له دۆڵێكی نزیك شاری رامینسكویی سه‌ربه مۆسكۆ-ی پایته‌خت كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی فریاگوزاریی روسیا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری روسیا به 71 سه‌رنشینه‌وه له دۆڵێكی نزیك شاری رامینسكویی سه‌ربه مۆسكۆ-ی پایته‌خت كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی فریاگوزاریی روسیا رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌كه له جۆری N-148ه و سه‌ربه كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ساراتۆڤ-ه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه فڕۆكه‌كه دوای به‌رزبونه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤۆ له سستمی چاودێری بون بووه و به‌نیازبووه به‌ره‌و شاری ئۆرسك بڕوات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، به‌ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی فڕۆكه‌كه‌وه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌س بووه، 71 كه‌س له فڕۆكه‌كه‌دا بوون و سه‌رجه‌میان دوای 10 خوله‌ك له هه‌ستانی فڕۆكه‌كه‌یان و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌نێو قوربانییه‌كاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و خانمه كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌كه و فڕۆكه‌واننكه و یاریده‌ره‌كه‌ی هه‌بوون.
PM:08:35:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 15081
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت