فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری روسیا به 71 سه‌رنشینه‌وه تێكشكا
فڕۆكه‌ی جۆری N-148
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی فریاگوزاریی روسیا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری روسیا به 71 سه‌رنشینه‌وه له دۆڵێكی نزیك شاری رامینسكویی سه‌ربه مۆسكۆ-ی پایته‌خت كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی فریاگوزاریی روسیا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری روسیا به 71 سه‌رنشینه‌وه له دۆڵێكی نزیك شاری رامینسكویی سه‌ربه مۆسكۆ-ی پایته‌خت كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی فریاگوزاریی روسیا رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌كه له جۆری N-148ه و سه‌ربه كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ساراتۆڤ-ه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه فڕۆكه‌كه دوای به‌رزبونه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤۆ له سستمی چاودێری بون بووه و به‌نیازبووه به‌ره‌و شاری ئۆرسك بڕوات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه بە ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی فڕۆكه‌كه‌وه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌س بووه 71 كه‌س له فڕۆكه‌كه‌دا بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە، راشیگه‌یاندووه كه تیمێكی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كراوه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك بووه كه به چاوی خۆیان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بینووه كه دوای روداوه‌كه سوتاوه.
PM:03:47:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت