ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆبووەوە و تیایدا دەنگی دا بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ ڕۆژی سێشەممە.
لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد بەشدارییان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی سەلیم جبوری، سەرۆکی ئه‌نجومه‌ن و سوننەکان و بەشێک لە شیعەکان سەردانی ئارام شێخ محەمەدیان کرد و بەڵێنیان پێدا پرسی بودجە نەخرێتە دانیشتنەکەوە.
دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی، دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودواخرا.
PM:03:43:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت