بۆ بڕوانامه، چانسێكی دیكه ده‌درێته‌وه به كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
دادگای ده‌ستوری عیراق وه‌ڵامی تانه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌بوونی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بۆ كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی داهاتووی عیراق و رایگه‌یاندووه، په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌و مه‌رجه یه‌كلایی بكاته‌وه كه مه‌رجی بڕوانامه بۆ كاندیدبوون ئاماده‌یی بێت یان به‌كالۆریۆس.
محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و جێگیركردنی مه‌رجی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ خۆكاندیدكردن و لابردنی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له دادگای ده‌ستووری تانه‌یان له‌و بڕگه‌یه داوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌ڵامی دادگای ده‌ستوری ئه‌وه بووه كه ئه‌و مه‌رجه له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه و ده‌توانن تاوزتوێی بكه‌نه‌وه، بۆیه له دانیشتنی په‌رله‌ماندا تاوتوێی ئه‌و مه‌رجه ده‌كرێته‌وه كه ئایا بڕوانامه‌ی كاندیده‌كان به‌كالۆریۆس بێت یان ئاماده‌یی.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 15-2-2018 له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌كو دوا واده بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی لیست و هاوپه‌یمانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق دانراوه.
PM:02:02:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت