به‌ڤیدیۆ.. له به‌غدا پۆلیسێكی هاتوچۆ به دار لێی دراو بریندار كرا
وێستگه نیوزـ
له دیمه‌نێكدا كه چه‌نیدن جار له شه‌قامه‌كانی عیراق دوباره‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌ش هاوڵاتییه‌ك هێرشیكرده‌سه‌ر كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆ له به‌غدای پایته‌خت و برینداری كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، شۆفێرێكی تاكسی به دار هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر كارمه‌ندێ:ی پۆلیسی هاتاوچۆ و كێشاویه‌تی به سه‌ریدا و برینداری كردووه.
روداوه‌كه له چواڕیانێكی ناوچه‌ی به‌یاع رویداوه و دوای لێدانی كارمه‌نده‌كه، شۆفێره‌كه به‌جێی هێشتووه و هه‌ڵاتووه.
روداوه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ رێگه‌ی به شۆفێری تاكسییه‌كه نه‌داوه به ئاراسته‌ی پێچته‌وانه بپه‌ڕێته‌وه و رێگریی كردووه له‌وه‌ی شۆفێره‌كه سه‌رپێچیی یاساكانی هاتوچۆ بكات.
PM:11:48:10/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت