بۆ خانمان زیاتر هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، خانمان زیاتر له پیاو هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆچی وایه؟ هۆكار چییه خانمان ئه‌و كاته هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن كه پله‌ی گه‌رمای له‌شیان دوو بۆ سێ پله‌ی سه‌دی له پیاو زیاتر بێت؟
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی له‌زاری كلیر ئجیلین، پزیشكی پسپۆڕ له بواری ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له زانكۆی بۆرتسمۆس-ی به‌ریتانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه له‌شی مرۆڤ چه‌ندین وه‌رگری تێدایه كه كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر گه‌رما و سه‌رما هه‌یه، زۆرترینی ئه‌و وه‌رگرانه‌ش له پێستی مرۆڤدان، ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای سه‌ره‌كیی مرۆڤیش به گشتی بپێورێت، تێبینیی ئه‌وه ده‌كرێت كه تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌موویان نزیكن له یه‌كتر.
ئه‌و پزیشكه رونیكردوه‌ته‌وه كه ته‌نها جیاوازی له پله‌ی گه‌رمیی مرۆڤه‌كاندا ده‌كرێت له پیستی ده‌ست و قاچدا بێت، چونكه له‌و دوو شوێنه‌دا مرۆڤ هه‌ست به ئاسوده‌یی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ده‌كات كه تیایدا ده‌ژی.
به‌وته‌ی ئه‌و پزیشكه ژینگه‌ی سارد مولوله خوێنه‌كانی پێستی مرۆڤ ته‌سك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رۆیشتنی خوێن كه‌م ببێته‌وه و به‌وه‌ش گه‌رمی كه‌متر بگاته پێست، بۆیه ده‌ست و قاچی خانمان زیاتر وه‌ك له پیاو هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن، بۆیه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك پیاویان لێ بێت پێویستیان به پله‌ی گه‌رمیی زیاتره.
كلیر ئجیلین ده‌ڵێت كه خانمان ئه‌م چه‌ند دێڕه ده‌خوێننه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروست ده‌بێت كه بۆچی مولوله خوێنه‌كانی پێستی پیاو به سه‌رما ته‌سك نابێته‌وه؟ له وه‌ڵامیشدا ده‌بێت هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه پیاو له ژن پته‌وتره و ماسولكه‌كانیان گه‌وره‌تره، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌شیان گه‌رمیی زیاتر به‌رهه‌مبهێنن و خوێن كه‌متر ناڕوات بۆ مولوله‌كانی پێستیان، به‌وه‌ش پله‌ی گه‌رمای سه‌ره‌كیی له‌شیان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
جگه‌له هۆكاری جیاوازیی پله‌ی گه‌رمای پێستی خانمان و پیاوان، چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌ن كه كاریگه‌رن بۆئه‌وه‌ی خانمان هه‌ست به سه‌رما بكه‌ن، وه‌ك هۆرمۆنه‌كان و رێژه‌ی چه‌وری له له‌شدا.
PM:08:02:10/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3199
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت