وێنه‌ی روخساری هه‌واڵ عوسمان دوای مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی
هه‌واڵ عوسمان
وێستگه نیوز-
هه‌واڵ عوسمان هونه‌رمه‌ندی بواری دراما، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی مۆبالیه‌ته‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد كه تیایدا به‌نوێترین دیزان كه‌ل و په‌لی ناو ماڵی تیادا ده‌فرۆشت ، دوباره له‌جێگه‌ی هاوسه‌ره جوانه مه‌رگه‌كه‌ی ده‌ستی كرده‌وه به‌كاركردن.
ژماره‌یه‌ك هه‌واداری هه‌واڵ عوسمان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی مۆباته‌كه‌دا وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا گرت، به‌ڵام به‌هۆی مردنی پشتیوان نوری به‌ده‌وی هاوسه‌ری كاریگه‌ری ته‌واو به‌روخسارییه‌وه دیاره‌و هه‌وادارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوازی جیاواز جیاواز باس له‌كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌واڵ عوسمان.
ئاراس حوسێن له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی"باوه‌ڕناكه‌م جارێكی تر هه‌واڵ ببێته‌وه به‌هه‌واڵه‌كه‌ی جاران چونكه زۆر یه‌كتریان خۆشده‌ویست".
هه‌روه‌ها ژینۆیش وێنه‌كه‌ی له‌ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی شێر كردووه نوسیویه‌تی"مه‌رگێكی ناوه‌خت بوو، هه‌واڵ عوسمان زۆر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و مه‌رگه‌ی پێوه دیاره، رۆحی شاد".
رۆژی دووشەممە 2018/1/16 هه‌واڵێكی كت و پڕ خۆی كرد به‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌ویش مه‌رگی ئه‌كته‌ری دیاری درامای گه‌رده‌لول پشتیوان نوری به‌ده‌وی بوو كه له‌درامای گه‌رده‌لولدا رۆڵی پاڵه‌وانی له‌كاره‌كته‌ری ڕزگار پێبه‌خشرابوو. ناوبراو هاوسه‌ری هه‌واڵ عوسمانه كه ئه‌ویش له‌هه‌مان درامادا یه‌كێكبوو له‌ئه‌كته‌ره دیاره‌كان.
هەواڵ عوسمان خوشکی بەیان عوسمانە کە رۆڵی وەنەوشەی بینی لە درامی گەردەلول.
PM:03:20:10/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 81606
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت