سبه‌ینێ هه‌سارۆچكه‌یه‌ك خۆی به زه‌ویدا ده‌كێشێت؟
وێستگه نیوزـ
زه‌وی له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌دایه سبه‌ینێی هه‌ینی 9ی شوباتی 2018، هه‌سارۆچكه‌یه‌كی به‌نزیكدا تێپه‌ڕێت كه له نه‌هه‌نگی شین گه‌وره‌تره.
بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه به‌ناوی 2018 CB له‌لایه‌ن ناوه‌ندی Catalina Sky Survey سه‌ربه ئاژانسی ناسای ئه‌مریكا له نزیك ناوچه‌ی تۆكسۆن-ی ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا تێبینی كراوه.
پانیی هه‌سارۆچكه‌كه 15 بۆ 40 مه‌تره واخه‌مڵێنراوه كه به‌دووریی 64 هه‌زار كیلۆمه‌تر له گۆی زه‌وی تێپه‌ڕێت، روداوه‌كه‌ش كاتژمێر 22:30 رووده‌دات به‌كاتی گرێنج.
ئاژانسی ناسا ئه‌و هه‌سارۆچكانه به مه‌ترسیدار ده‌زانێت كه به‌دوریی 740 هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر به‌نزیك گۆی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕن، بۆ ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه‌ش دڵنیایی ئه‌وه‌ی داوه كه تێپه‌ڕینی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر زه‌وی دروست ناكات.
پۆل چۆداس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ته‌نه نامۆكانی نزیك گۆی زه‌وی له ئاژانسی ناسا وتویه‌تی كه ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه زۆر بچوكه، به‌ڵام به‌راورد به‌و هه‌سارۆچكه‌یه‌ی كه له ساڵی 2013 هاته‌ناو به‌رگه هه‌وای زه‌وی هاته ئاسمانی روسیا، له قه‌باره‌دا گه‌وره‌تره.
له‌ئێستادا ناسا ناتوانێت رێچكه‌ی ئه‌و هه‌سارۆچكانه بگۆڕێت كه به‌ره‌و زه‌وی دێن، به‌ڵام ده‌توانێت رێوشوێن بگرێته‌به‌ر و ئاسه‌واره‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
له مانگی شوباتی 2013 هه‌سارۆچكه‌یه‌ك كه درێژییه‌كه‌ی 19 مه‌تر بوو هاته‌ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی و له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی چیلیابینسك-ی روسیا ته‌قییه‌وه و بووه چه‌ندین پارچه، زانایان ئاشكرایانكرد كه هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه 20 ئه‌وه‌نده‌ی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هیرۆشیما بووه كه له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا ئه‌مریكا ئه‌و شاره‌ی پێ بۆردومان كرد
PM:11:19:08/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 21236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت