بونه‌وه‌رێكی بێ چاو
وێستگه نیوزـ
خانمێكی ئوسترالی له كه‌ناراوێكی وڵاته‌كه‌یدا به‌ڕێكه‌وت تێبینی بونه‌وه‌رێكی نامۆی كردووه كه چاوی نییه، زانایانیش سه‌ریان سوڕماوه و ناتوانن جۆره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی سه‌ن-ی چاپی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه خانمه‌كه به‌ناوی شیری سیمۆنز به كه‌ناراوێكی ناوچه‌ی كوینزلاند له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئوسترالیا چاوی به‌و بونه‌وه‌ره ده‌ریاییه كه‌وتووه كه له‌سه‌ر لمی كه‌ناراوه‌كه كه‌وتووه و هێشتا له هه‌ناسه‌داندا بووه.
خانمه‌كه كه وێنه‌كه‌ی سێیه‌م وێنه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دایه كه سه‌ره‌تا وایزانیووه بونه‌وه‌ره‌كه پارچه ته‌خته‌یه‌كه و شه‌پۆله‌كان هه‌ڵیانداوه‌ته كه‌ناراوه‌كه، به‌ڵام كه لێی نزیكبوه‌ته‌وه، تێبینی بونه‌وه‌رێكی ترسناكی نامۆی كردووه.
شیری سیمۆنز ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیی به لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه كردووه و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداریش وای بۆده‌چن كه ئه‌و بونه‌وه‌ره جۆره قرشێك بێت كه هێشتا جۆره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
PM:10:55:08/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 7983
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت