سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق به‌رده‌وامبونی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێویست ده‌زانێت

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆک کۆماری‌ عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگرانی خۆی كۆبووه‌وه‌ و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی‌ بەردەوامبوونی‌ دیالۆگی‌ نێوان هەردوو حکومەتی‌ هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری‌ کێشەکانی‌ نێوانیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی‌ کۆتایی کۆبوونەوەکە، بەشداربوانی‌ کۆبوونەوەکە كه‌ له‌ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق و نوری مالیكی و ئوسامه‌ نوجێفی، جێگرانی سه‌رۆك كۆمار پێكهاتبوون، جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان كردوه‌ته‌وه‌ کە دواوادەی لە مانگی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر) یان تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی ئەمساڵ بێت، ئاماژەش کرا بۆ گرنگیی بایەخدانی تەواو و تایبەت بە دابینکردنی پێداویستییە قانونییەکان و میکانیزمی جێبەجێکردن بۆ زامنبونی بەدیهاتنی ئەم ئەرکە.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبونی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاردانی لیژنە هاوبەشە تایبەتەکان کە پێکهاتووە لە نێوان هەردولادا بۆ لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان بە زووترین کات.

سەرۆک کۆماری‌ عیراق و جێگرەکانی‌، بە پێویستیان زانی‌ پەلە بکرێت لە تێپەڕاندنی بودجەی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2018 لەدوای دیالۆگی ڕاشکاوانە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هەموو لایەنە ناڕازییەکان.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران و بڕینی بڕێکی موچەکانیان و ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی.


PM:08:04:08/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت