ئایدزی بۆ 21 كه‌س گواسته‌وه و رایكرد
وێستگه نیوزـ
له هندستان كه‌سێك به به‌كارهێنانی ده‌رزیی پیس نه‌خۆشیی ئایدز-ی بۆ 21 كه‌س گواسته‌وه و دواتر له‌به‌رچاو ونبوو و دیارنه‌ما.
راجندرا یاداف، ئه‌و پیاوه هندستانیه‌یه كه خۆی له گوندنشینه‌كانی شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ربه هه‌رێمی ئۆتار برادیش-ی به‌ناوی بانگارمۆ كردووه به پزیشك و ده‌رزیی لێداون.
راجندرا به به‌كارهێنانی ده‌رزیی پیسبوو ده‌رزیی له گونشینه‌كانی ناوچه‌ی ناوبراو داوه تا چاره‌سه‌ری په‌تای سه‌رما و سكچون و رشانه‌وه‌یان بۆ بكات.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر چونه‌ته به‌رده‌م راجندرا، تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه هه‌رگیز ئه‌م به‌ناو پزیشكه ده‌رزییه‌كه‌ی له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێ:ی دیكه نه‌گۆڕیووه، به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر هه‌رزانیی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی باوه‌ڕیان پێكردووه، دواجاریش به‌و ده‌رزییانه‌ی نه‌خۆشیی ئایدز-ی بۆ 21 له‌و گوندنشیانه گواستووه‌ته‌وه و رایكردووه، پۆلیسش ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستگیركردنی كردووه.
به‌پێی پرۆگرامی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه تایبه‌ته به نه‌خۆشیی ئایدز، له هندستان نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س توشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون.
PM:08:02:06/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 7684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت