كه چویته توركیا به ده‌سته چه‌پ نان مه‌خۆ
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی كاروباری ئایینی له توركیا فه‌توایه‌كی نوێی ده‌ركرد و ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی كرد به ده‌سته چه‌پ نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه.
زۆرجار فه‌تواكانی ئیداره‌ی كاروباری ئایینی له توركیا بوه‌ته‌مایه‌ی سه‌رسوڕمان، ئه‌وه‌ش یان به‌هۆی توندی یان به‌هۆی نامۆیی فه‌ته‌واكه‌وه، ئه‌مجاره‌شیان ئیداره‌ی ناوبراو پیی وایه كه "شه‌یتان به ده‌ستی چه‌پ ده‌خوات و ده‌خواته‌وه"، بۆیه ناببێت مرۆڤ ده‌ستی چه‌پ به‌كاربهێنێت.
ده‌ركردنی ئه‌و فه‌توایه چه‌ندین پرسیاری به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه رێگه‌چاره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه دانه‌ناوه كه كه‌مئه‌ندامن یان ده‌ستی راستیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌ده‌ستداوه یان له‌كار كه‌وتووه.
پێشتریش فه‌توایه‌كی ئیداره‌ی كاروباری ئایینی توركیا مشتوموڕی زۆری له‌نێو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نایه‌وه، چونكه رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر "مێرد به ژنه‌كه‌ی بڵێت دایكه‌كه‌م یان خوشكه‌كه‌م، ئه‌وا هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه".
له فه‌توایه‌كی پێشوتریشدا ئیداره‌كه سه‌باره‌ت به جیابونه‌وه‌ی ژن و مێر رایگه‌یاندبوو كه هه‌ردوو هاوسه‌رێك ده‌توانن به ته‌له‌فۆن یان فاكس یان كورته‌نامه‌یه‌كی مۆبایل یان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، ده‌توانن جیا ببنه‌وه.
PM:05:21:05/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 4272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت