لێدوانی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانییه‌كانی‌ پارتی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق

‌مه‌سرور بارزانی‌

وێستگه‌ نیوز-
مه‌سرور بارزانی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ رایگه‌یاند، به‌نیسبه‌ت پارتییه‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌یه‌ و وتی‌ "ئێمه‌ گرنگی‌ به‌ ئه‌جندای‌ داهاتوو ده‌ده‌ین، ئه‌وانه‌ی‌ ئاماده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌موو مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان بێنه‌ پێشه‌وه‌ هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ به‌ستنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نییه‌".


مه‌سرور بارزانی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ راوێژكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌ دوای‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنفرانسی‌ ساڵانه‌ی‌ ده‌زگای‌ خێرخوازی‌ بارزانی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانی‌ داهاتووی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایگه‌یاند "ئێمه‌ گرنگی‌ به‌ ئه‌جندای‌ داهاتوو ده‌ده‌ین، ئه‌وانه‌ی‌ ئاماده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌موو مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان بێنه‌ پێشه‌وه‌ هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ به‌ستنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نییه‌".

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشنیاز بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌ڕێژه‌ی‌ 32% بۆ پێكهاته‌كان، بارزانی‌ وتی‌ "ئێمه‌ به‌و دابه‌شكارییه‌ رازی‌ نین و به‌ نیسبه‌ت ئێمه‌وه‌ ئێستا كه‌ركوك شارێكی‌ داگیركراوه‌، بۆیه‌ تا دۆخی‌ شاره‌كه‌ ئاسایی‌ نه‌كرێته‌وه‌، ئیعتیراف به‌ هیچ له‌وانه‌ ناكه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ شاره‌كه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ده‌وترێت مه‌سرور بارزانی‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ پارتی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وتی‌ "نه‌خێر راست نییه‌".

هــ. ر


AM:11:49:05/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو