له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی سه‌دام حسێن خه‌وت
وێستگه نیوزـ
سۆفی مۆنك، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئوسترالییه‌یه كه داوی روخانی رژێمی به‌عس، له‌سه‌ر سیسه‌مه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی ئه‌و رژێمه خه‌وت.
سۆفی مۆنك به رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیای وتووه:" له كۆشكێكی گرانبه‌های سه‌دامدا له‌سه‌ر سیسه‌مه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌دام خه‌وتووه و هه‌ستم كرد مه‌رگ لێم نزیك ده‌بێته‌وه"، ده‌شڵێت "ئه‌و حه‌مامه تایبه‌ته‌ی سه‌دامیش، شتێكی خه‌یاڵی بوو".
مۆنك له‌میانی به‌رنامه‌ی Summer Fling كه له رادیۆی KIIS FM پێشكه‌ش ده‌كرێت ئاشكرایكردووه ساڵی 2004 سه‌ردانی عیراقی كردووه و له‌میانی مانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی سه‌دام خه‌وتووه و له‌وكاته‌شدا گوێی له ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بووه كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكه‌كه‌ی سه‌دام رووی ده‌دا.
به‌وته‌ی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌پێناو دڵخۆشكردنی هێزه‌كانی ئوسترالیا سه‌ردانی عیراقی كردووه كه ئه‌وكاته به‌شداربوون له هاوپه‌یمانێتیی جه‌نگی عیراق، هه‌ر بۆیه له كۆشكێك له كۆشكه‌كانی سه‌دامدا شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابینكردووه.
سه‌باره‌ت به حه‌مامه‌كه‌ی سه‌دام ئه‌و خانمه ده‌ڵێت: "خه‌یاڵی بوو، سه‌قفه‌كه‌ی سوره‌یای روناكی پێوه بووه و زۆر به جوانی رازێنرابووه و ئه‌ڵماسیش له هه‌موو شوێنێكدا بوو".
ئه‌و كۆشكه‌ی خانمه ئوسترالییه‌كه باسی ده‌كات ده‌كه‌وێته ناو یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غد و به سوره‌یا رازێنرابووه‌وه و چوارچێوه‌ی ئاوێنه‌كانیشی ئاڵتون بوو.
سۆفی مۆنك له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ عیراق خه‌ریك بوو گیان له‌ده‌ست بدات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له بزوێنه‌ری ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی گه‌شته‌كه‌ی پێ ده‌كرت به‌ر هێرشێك كه‌وت و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بكه‌وێته خواره‌وه.
PM:04:19:04/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 21638
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت