تكتێكی 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری دۆزییه‌وه و گه‌شتێكی پێكرد
وێستگه نیوزـ
19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێكی ئه‌مركایی تكتێكی كۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز-ی بۆ گه‌شتێكی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته بڕی به‌ڵام گه‌شتی پێ نه‌كرد، دواتر كۆمپانیاكه به تكتێكی نوێ قه‌ره‌بووی بۆ كرده‌وه و رێگه‌ی پێدا گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی wfmynews2 له ولایه‌تی كارۆلینا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی شوباتی 2018 بڵاویكرده‌وه كه جۆن وۆكه‌ر، ئه‌و پیاوه ئه‌مریكاییه‌یه له ساڵی 1998 تكتێكی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی یونایتد ئێرلاینز-ی بڕیووه، به‌ڵام گه‌شتی پێ نه‌كردووه، به‌مدواییه‌ش ئه‌و پیاوه تكته‌كه‌ی له سندوقێكدا له‌ژێر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه.
وۆكه‌ر داوای له كۆمپانیاكه كردووه رێگه‌ی پێ بده‌ن به‌و تكته كه‌شتێك بكات، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه ئاگاداریان كردوه‌ه‌ته‌وه له‌وه‌ی ناتوانێت تكته‌كه به‌كاربهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه دواتر وۆكه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی خوێندووه‌ته‌وه كه له پشتی تكته‌دا بۆ گه‌شتیاران نوسراوه و له یه‌كێك له مه‌رجه‌كاندا هاتووه: "له گه‌شته ناوخۆییه‌كاندا ده‌توانرێت گه‌شت به‌و تكتانه بكرێت كه به‌ركارنه‌هێنراون و نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ كۆمپانیا، بۆیه گه‌شتیار بۆی هه‌یه تكته‌كه به یه‌كێكی نوێ بگۆڕێت."
جۆن وۆكه‌ر ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیی به كۆمپانیاكه‌وه كردووه و پێی وتون كه هێشتا مه‌رجه‌كان ده‌یگرێته‌وه و ده‌بێت گه‌شته‌كه‌ی بكات، كۆمپانیاكه‌ش پێی راگه‌یاندووه كه ناتوانێت تكتی نوێی بداتێ چونكه له ساڵی 2010ه‌وه مایه‌پوچبونی خۆی راگه‌یاندووه و پابه‌ند نییه به تكتێكی ساڵی 1998، به‌ڵام دواتر كۆمپانیاكه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و تكتێكی نوێی گه‌شتی ناوخۆیی به وۆكه‌ر به‌خشووه.
PM:07:43:02/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت