بیل گەیتس زۆر دەترسێت توشی ئەم نەخۆشیە ببێت


وێستگە نیوز -

بیل گەیتسی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهانرایگەیاند  زۆر ترسم لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە "زەهایمەر" کە توشم ببێت کە پێشتر توشی باوکم بوە.

بیل گەیتس لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماریا شرایفەری کچە پێشکەشکار و هاوسەری پێشوی ئەرنۆڵد باس لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەکات و رایگەیاندووە لەماوەی رابردوودا باوکی دووچاری ئەو نەخۆشییە بووەو هەربۆیە بەردەوام ترسی لەوە هەیە تووش ببێت.

باوکی بیل گەیتس دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لەبیرچوونەوە دواجار لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.

 بیل گەیتس یەکێکە لە کەسایەتییە دەوڵەمەندەکانی جیهان و خاوەنی 92.7 ملیار دۆلاری ئەمەریکییەو هاوسەری هەیەو خاوەنی سێ منداڵە.

 ئەو دەوڵەمەندە لەماوەی رابردوودا دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بووە بۆ کەسێکی تر بەناوی ساتیا لادێلا و تائێستاش دەستبەکارە، بیل گەیتسیش خۆی تەرخانکردووە بۆ کاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی.

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ، زیاد لە 36 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی لە بیر چونەوە بوون زۆربەیان نەخۆشی زەهایمەر بوون.


PM:08:30:31/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو