"شێتیی میدیا" کتێبێکی تر لەبارەى ترامپەوە



وێستگە نیوز -

دواى کتێبی "ئاگر و توڕەیی" کە باسى سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکات کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە تا گەیشتنی بە کۆشکی سپی، کتێبێکی تر بەناونیشانی "شێتیی میدیا، دۆناڵد ترامپ، رۆژنامەگەریی، شەڕ دژی حەقیقەت" بڵاوکرایەوە، کە هوارد کرتس رەخنەگریی میدیایی لە تۆڕى میدیایی فۆکس نیوز نوسیویەتی و زانیاریی بەرچاوی سەبارەت بە ژیانی میدیایی ترامپ ئاشکرا کردووە.

ئەم کتێبە کە رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانیی کۆپییەکی بەدەستهێناوە، ئاشکرای کردووە، ترامپ بەجۆرێگ مەیل و ئارەزووی لەگەڵ میدیا هەیە، هەموو بەیانییەک پەیوەندی بە زاواکەیەوە دەکات و هەواڵی ناوەڕۆکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیی لێدەپرسێت، کتێبەکە باسى ئەوەشیکردووە، ترامپ گرنگی تەواو بە چوار رۆژنامەی ئەمریکیی دەدات، ئەوانیش بریتین لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کە وەک رۆژنامەیەکی نزیک لە پارتی دیموكراته‌كان تەماشا دەکرێت، هەروەها رۆژنامەی واشنتۆن پۆست و نیویۆرک پۆست و ۆڵ ستریت ژۆرناڵ، نوسەری ئاماژەی بەوەشکردووە، ترامپ پەیوەندییەکی باشى لەگەڵ تۆڕى کۆمەڵایەتی تویتەر هەیە، بەجۆرێک بیەوێت رەخنە لەهەر بەرنامەیەکی میدیایی بگرێت، لە تویتەرەوە لەسەری دەنوسێت.

بڵاوکردنەوەى کتێبی "شێتیی میدیا" لەکاتێکدایە، سەرەتاى ئەم مانگەش مایکڵ ۆڵف رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیی کتێبێکی بەناونیشانی "ئاگر و توڕەیی" سەبارەت بە ترامپ بڵاوکردەوە، کە باس لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترامپ دەکات تا گەیشتنی بە کۆشکی سپی.


PM:04:18:31/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو