كه‌ركوك بووه‌ته پارێزگایه‌كی بێ خاوه‌ن
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
شاڵاو محەمەد- niqash
ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دوو پۆستی پارێزگای كه‌ركوك به‌جۆرێك قوڵبوونه‌ته‌وه كه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی پارێزگاكه هه‌یه، رۆژ به‌رۆژ رووی له‌هه‌ڵكشانه‌و ئاسۆی چاره‌سه‌ریش روون نییه.
25.01.2018 | كه‌ركوك سیاسی ( :وێنه مجلس محافظة كركوك) ( :وێنه مجلس محافظة كركوك)
ململانییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، حزب‌و پارته سیاسیه‌كانی كه‌ركوك‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ناكۆكییه‌كی قوڵدان.
گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن نایا‌نه‌وێت تاكو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و پۆسته یه‌كلای بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌ره‌ی توركمانی كه نوێنه‌ری زۆرینه‌ی توركمانه‌كانی شاره‌كه ده‌كات رایه‌كی تریان هه‌یه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن كه تیایدا پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ربگرن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار بده‌نه‌وه به‌كورد.
ناكۆكی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌و كات سه‌ری هه‌ڵدا كه كەركوك‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان، لەدوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كەوتونەتەوە ژێر دەستی هێزە عێراقیەكانی فیرقه‌ی ئاڵتوونی‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا‌و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌ش دوای كشانەوەی پێشمەرگە، پارێزگاری ئه‌و كات پۆسته‌كه‌ی به‌جێ هێشت‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، راكان سه‌عیدی جێگری كرده‌ی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت.
محه‌مه‌د خزر جبوری ئه‌ندامی گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به"نیقاش" وت "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین پۆسته‌كانی شاره‌كه به‌نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بی بكرێت، چه‌ندین ساڵه ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت، ئێستاش ئاساییه نه‌ته‌وه‌ی كوردیش قبوڵی بێت پۆستی پارێزگار لای نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بێت".
پۆستی پارێزگار كه‌ركوك به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له‌پشكی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، ئێستاش ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، له‌هه‌واڵدایه کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت که تیایدا پێکهاته‌و لایه‌نه‌كان کۆبکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كێكه له‌كاره زۆر ئاسته‌مه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له41 ئه‌ندام پێكدێت، 26 ئه‌ندامی له‌لیستی برایه‌تی زۆرینه كورد، هه‌روه‌ها 9 ئه‌ندامی توركمان به‌هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه‌و 6 ئه‌ندامی پێكهاته‌ی عه‌ره‌به، هه‌ریه‌ك له‌م هێزانه‌ش له‌ناو خۆیاندا ناته‌بان، بۆ نموونه لیسته كوردییه‌كه له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی پێكهاتووه كه ئه‌مان بیروبۆچوینیان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار جیاوازه، دوو پێکهاته‌ی تورکمانی له‌مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هه‌ن كه ئه‌مانیش رایان جیاوازه، هه‌رچی لیستی گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ژێر یه‌ك لیستدا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌مجار روویداوه له‌سه‌ر پرسه‌كانی شاره‌كه كۆك بن.
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به"نیقاش"ی وت "ئێمه كه‌ركوك ناكه‌ینه قوربانی هیچ كه‌سێك له‌به‌رئه‌وه بۆ ئێمه كه‌س گرنگ نییه گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و پۆسته كورد به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پارتی به‌پاساوی داگیركاری شاره‌كه ئاماده‌نین بێنه‌وه هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن‌و ئه‌و پۆسته یه‌كلای بكه‌نه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "به‌دانانی پارێزگارێك كه بروای به‌پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان هه‌بێت دڵنیایی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانی كه‌ركوكیش ده‌كه‌ن."
حكومه‌تی عێراق به‌ره‌سمی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی له‌پۆستی پارێزگار لابردووه، زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌ی خۆیشی ناكۆكی قوڵیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، به‌ڵام تائێستاش نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌ر خۆی به‌پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ناسێنێت، هه‌رچه‌نده سێ مانگه نه‌یتوانیوه بچێته‌وه شاره‌كه‌ی.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه ئێستا له‌هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین له‌پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێیه به"نیقاش"ی وت "ئێستا كه‌ركوك داگیركراوه‌و كه‌سێك به‌زۆره‌ملێ كراوه به‌پارێزگار كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه به‌پێی هه‌موو بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان من پارێزگاری یاسایی كه‌ركوكم به‌تایبه‌ت كه به‌ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كراوم به‌پارێزگار."
له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یه هه‌یه كه خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق بۆ پۆستی پارێزگار پاڵێوراوه، به‌ڵام پێش هه‌موو شت ناكۆكی نێوان لیستی برایه‌تی (لیسته كوردییه) رێگره له‌یه‌كلابوونه‌وه‌ی پۆسته‌كه.
ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌یانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكرێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و كۆبوونه‌وه‌یه رازی نییه.
كامه‌ران كه‌ركوكی ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لیستی برایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی قبوڵ نییه ئێمه فیرقه‌ی ئاڵتوونی‌و پۆلیسی ئیتحادیمان قبوڵ نییه له‌به‌رئه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ دۆسیه‌ی ئه‌منی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌وه‌یه دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك راده‌ستی پۆلیس بكرێت‌و هێزه‌كانی دیكه له‌شاره‌كه بكشێنه‌وه."
ده‌شڵێت "تا دۆخی كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ كه‌ركوك".
كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌رووی سیاسییه‌وه جگه له‌پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیشه، ململانێی سه‌ره‌كیش بۆ یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هیچی كه‌متر نییه له‌پۆستی پارێزگار، ئه‌وه‌ش كاتێك سه‌ریهه‌ڵدا كه حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌نیسانی ساڵی 2014 بوو به‌په‌رله‌مانتاری عێراق‌و رێبوار تاڵه‌بانی جێگری به‌وه‌كاله‌ت پۆسته‌كه‌ی به‌رێوه‌ده‌برد، له‌و كاته‌وه نه كورد ئاماده‌بوو لایه‌نگری كاندیدێكی توركمان بكات بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و نه لیستی به‌ره‌ی توركمانیش خاوه‌نی كاندیدێكی هاوبه‌ش بوون بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
نه‌جات حوسێن، ئه‌ندامی به‌ره‌ی تورکمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "به‌پێی ماده‌ی 23ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان پۆستی پارێزگار مافی گه‌وره‌ترین لیسته که لیستی برایه‌تییه، لیستی دووه‌م مافی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌یه كه به‌ره‌ی توركمانیه، سه‌ره‌تا كار به‌و ماده ده‌ستووریه كرا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بوو به‌په‌رله‌مانتار له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه ئه‌و ماده ده‌ستوورییه پێشیلكراو ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و پۆسته بدرێته‌وه به توركمان".
به‌ڵام جه‌مال مه‌ولود ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك ره‌تیده‌كانه‌وه ئه‌وان هۆكاربووبن‌و ده‌ڵێت "پێكهاته‌ی شیعه‌و سوونه‌ی توركمان بۆچوونیان زۆر جیاوازه له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه سێ كاندیدیان به‌ناوه‌كانی ته‌حسین كه‌هیه‌و عه‌لی مه‌هدی‌و نه‌جات حسێن هه‌بێت بۆ پۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك".
ئێستا كه‌ركوك وه‌ك پارێزگایه‌كی بێ خاوه‌ن وایه‌و كه‌س كاغه‌زی ده‌ستی كه‌س ناخوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوڵاتیانی شاره‌كه ده‌ڵێن ره‌نگدانه‌وه‌ی روونی هه‌بووه به‌سه‌ر فه‌رمانگه ئه‌منی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، چونكه ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌پارێزگاكه ئێجگار هاتووه‌ته خواره‌وه‌و له‌رووی ئه‌منیشه‌وه حاڵه‌ته‌كانی كوشتن‌و رفاندن‌و دزیكردن زیادكردووه.
AM:11:07:29/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت