ڤیدیۆ.. چۆن و بە چ رێگایەكی زانستیی بڕی باران بارین دەپێورێت؟


وێستگە نیوز -

کەشناسی هەرێم ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە کە شێوازی پێوانەکردنى بڕی باران بارینی تیادا ڕوونکراوەتەوە.

ساڵانە و لە وەرزی زستان و باراندا کەشناسی هەرێم هەفتانە و هەندێک جار ڕۆژانەش و دوای بارینى باران  بڕ و ڕێژەى باران لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم بڵاودەکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لە هەولێر زیاتر لە ٤ ملم باریوە و کۆی گشتیش بووە بە ١١١ ملم لە سلێمانى ٤ ملم باریوە و کۆی گشتیش بووە بە ٢٠٣ و لە دهۆک ١٧ ملم باریوە و کۆی گشتى بووە بە ١٣٥ ملم.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  ڕایگەیاند،  ڕۆژانى ٢٦ و ٢٧ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکى زۆر باریوە.


AM:11:58:28/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 5260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو