بەوێنە...درێژترین پیاو و كورتترین ئافره‌تی جیهان
وێستگە نیوز -
سوڵتان كۆسین، كه به‌درێژترین پیاوی جیهان ده‌ناسرێت و ناوی چووه‌ته په‌رتوكی گینس، ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی شوێنه‌واره‌كانی وڵاتی میسر، گه‌یشته شاری قاهیره.
كۆسین كه خه‌ڵكی شاری مێردین‌ی باكووری كوردستانه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری قاهیره چاوی به جیوتی ئامجی، بچووكترین خانمی جیهان كه‌وت، كه خه‌ڵكی هندستانه و ئه‌ویش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوێنێ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو.
كۆسین كه باڵاكه‌ی ده‌گاته251 سانتمه‌تر و ئامجیش كه باڵاكه‌ی ناگاته 63 سانتیمه‌تر، له وێنه‌كانیاندا كه به‌یه‌كه‌وه گرتوویانه، جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان باڵاكانیان به‌دی ده‌كرێت.
بڕیاریشه ئه‌و سه‌ردانه‌یان كه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، تا 29 ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت، یه‌كه‌م ده‌رچوونیشیان بۆ ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان، له سه‌ردانی ئه‌هرامه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له كۆسین و ئامجی كه هه‌ردووكیان ریكۆردی پێوانه‌ییان له‌سه‌ر ئاستی جیهان شكاندووه، له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی چالاككردنی كه‌رتی گه‌شتیاری میسر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان رابكێشن، كه به‌گوێره‌ی پلانێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، میسر بانگهێشتی زۆرترین ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه ژماره‌ی پێوانه‌ییان له په‌رتوكی گینسدا تۆماركردووه.
PM:06:30:27/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 5016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت