پیاوێک ماوەی ٢٢ ساڵە لەناو کۆشکێکی لمدا دەژی
وێستگە نیوز -
هاوڵاتییەکی بەڕازیلی، ماوەی ٢٢ ساڵە، لەناو کۆشکێکی لماوی لە کەنارە ئاوییەکانی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ، ژیانی ئاسایی خۆی بەسەردەبات.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە، مارسیۆ ماتۆلیاس، هاوڵاتییەکی بەڕازیلی تەمەن ٤٤ ساڵانە، کە هەستاوە بە دروستکردنی کۆشکێک لە لمی دەریا و دەڵێت "خۆمم ئارامکردووەتەوە" لە پێدانی کرێی گرانی نیشتەجێبوون.
ماتۆلیاس بەشێوەیەکی بەردەوام کۆشکە لماوییەکەی تەڕدەکات، تاوەکو دانەڕمێت، دەشڵێت "هەرکاتێک بێزاربووم هەڵدەستم بە دروستکردنی کۆشکێکی لماوی تر لە شوێنێکی تر".
ماتۆلیاس کە هاوڕێکانی بە "پاشا" ناوی دەبەن، ئەوەشی وتووە "ناو کۆشکەکەمم پڕکردووە لە کتێب، چونکە ئارەزوویەکی زۆری خوێندنم هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆشکەکەی ٣ مەتر چوارگۆشە تێناپەڕێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە تاکە لایەنی خراپی کۆشکەکەی، تەنها پلەی گەرمی بەرزی ناویەتی، کە هەندێک شەو وایلێدەکات نەتوانێت لەناویدا بخەوێت، چونکە لم بەڕێژەیەکی زۆر گەرما هەڵدەمژێت.
PM:03:07:23/01/2018
ئهم بابهته 3142
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت