به‌رپرسێكی یه‌كێتی وازی هێنا
وێستگه نیوز-
جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌دووزخورماتوو، ئه‌مرۆ شه‌ممه، وازهێنانی خۆی له یه‌كێتی ڕاگه‌یاند.
حه‌سه‌ن بارام، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌حه‌مرین، ڕایگه‌یاند" دوای 26 ساڵ خه‌بات به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری یه‌كێتی بووم".
حه‌سه‌ن بارام له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی داوای لێبوردن له‌كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌كات.
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبهرهی 2017 وه دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك به‌ره‌و خراپی رۆشتووه. به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناوچه‌كه رووبه‌روی ڕه‌خنه‌ی توندی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بوونه‌ته‌وه.
PM:08:49:20/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 26420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت