به‌رپرسێكی‌ خانه‌نشینان زانیاری‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌




وێستگه‌ نیوز-

بەرپرسێکی باڵای خانەنشینان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕوونکردنەوە دەدات.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەسەر دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، ھەر یەکە لە وەزیر و بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبینم بۆ سۆراخکردنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، چونکە زۆر دواکەوتووە".

ھەندێک دەنگۆ ھەیە گوایە تاوەکوو پرۆژەی چاکسازی تەواو دەبێت، مووچەی خانەنشیان دابەش ناکرێت، بەڵام ئەو بەرپرسەی  خانەنشینان گوتی: "کە پارە دابین کرا، مووچەی خانەنشیان دابەش دەکرێت و ھیچ پەیوەندییەکی بەو چاکسازییەوە نییە، واتە چاوەڕێی  ئەو چاکسازییە ناکرێت، بەڵکوو مووچەی خانەنشینان وەکوو خۆی بەردەوامی پێ دەدرێت".

ھەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن، کە  لەو ھەفتەیە مووچەی خانەنشیان دابەش دەکرێت، حازم ئیسماعیل دووپاتی کردەوە، کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت و "بۆ ئەوەش خانەنشینان دڵنیا دەکەینەوە".

زیاتر لە 224 ھەزار خانەنشینی مەدەنی و سەربازی  لە ھەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.


PM:12:11:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 32102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو