نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: دور بكه‌ونه‌وه له‌شه‌ڕ
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند به‌وردی و چاودێری رووداوه‌كانی عه‌فرین ده‌كه‌ین.
ستیڤان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،ڕایگه‌یاند كه داوایان له‌توركیا كردووه له‌هه‌نگاوی شه‌ڕ پاشه‌كشه بكات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند به په‌نابردنه به‌ر شه‌ڕ ناوچه‌كه روو له‌گرژی و ئاڵۆزی ده‌كات داواشی له‌لایه‌نه‌كان كرد له‌هه‌ر هه‌نگاوێك دوربكه‌ونه‌وه كه‌ده‌بێته هۆكاری ئاڵۆزی.
له‌ئێستادا هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له‌تۆپبارانكردنی گونده سنورییه‌كانی نێوان عه‌فرین و توركیا.
به‌پێی میدیاكانی نزیك له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، سوپای توركیا به‌تۆپی قورس گونده‌كانی بیلیكاو كارایان تۆپباران كردووه.
تۆپبارانكردنی سنوری عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه دوای ئه‌وه دێت كه كۆتایی ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی توركیا داوا له‌هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌په‌ژه ده‌كه‌ن عه‌فرین چۆڵبكه‌ن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی "سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی كوردستانن" وه‌ك حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سوپای توركیا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كه چڕكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌چنه ناو عه‌فرینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مه‌ریكاو روسیا داوایان له‌توركیا كرد كه دۆخه‌كه ئارامبكاته‌وه‌و هێرش نه‌كاته سه‌ر عه‌فرین. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند كه به‌مزووانه شه‌ڕی عه‌فرین ده‌ستپێده‌كات.
AM:11:17:20/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1622
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت