پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەک بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییەکی تەمەنی ٦٥ ساڵ بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە گیانی له‌ده‌ستداوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لێكۆڵینەوەکانیان لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە بەردەوامە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه رایگه‌یاند: هاوڵاتییەکە دانیشتووی گەڕەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی بووە و دوای گڕگرتنی زۆپای ماڵەکەی برینداربووە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس دەشڵێت : هاوڵاتییەكە ناوی ( م ، س ، ح ) ەو لەدایكبووی ١٩٥٣ بووە.
هەروەها پۆلیس ئاماژەی به‌وه شکردووە، لێكۆڵینەوەکانیان لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە بەردەوامە.
PM:04:00:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت