كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا پێیانباشه گۆڕان به‌ته‌نها به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات
نماو چیا شه‌كه‌ت و ماندوو دوای پرسه‌یه‌كی درێژی باوكیان 2016 فۆتۆ بڕیار نامیق
وێستگه نیوز-
هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، چیا‌و نما، دژی هاوپه‌یمانێتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چونكه پێیانوایه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه حزبه‌كان سه‌نگ و هێزی جه‌ماوه‌ری خۆیان بۆ ده‌ربكه‌وێت نه‌وه‌كو هێزو كاریگه‌رییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی بشارێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مرۆ هه‌ینی، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا پێیانباشه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات و به‌تاقی ته‌نها به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت، چونكه هه‌ڵبژاردن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت سه‌نگت چه‌نده.
بۆ هاوپه‌یمانێتی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی دیموكراسی بۆ دادپه‌روه‌ری، له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌كه وتی"بۆ ئه‌وه‌ش تێبینییان هه‌بووه".
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌رپه‌رشتی سێ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كرد، به‌ڵام له‌هیچیاندا هاوپه‌یمانێتی نه‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه وتی"ئه‌وه‌ی كه‌له‌ئێستادا له‌لای كوڕه‌كانی ئاماده‌یه، هه‌مان قه‌ناعه‌ت و بڕوای نه‌وشیروان مسته‌فایه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌رچی نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستوه‌رناده‌نه كاروباره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه له‌نێو ناوه‌نده‌كانی گۆڕان ڕاو بۆچونه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه نماو چیا"به‌رێزه‌وه تێبینی و ڕای خۆیان وه‌ك ئه‌ندامێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌یه‌ننه خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌كه".
PM:01:28:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 5496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت